AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣٠ ٠٩:٥٠

بۆچی ترامپ لە هێرش کردنە سەر ئێران پاشگەز بووەوە

بۆچی ترامپ لە هێرش کردنە سەر ئێران پاشگەز بووەوە

ژێنراڵی ئیسرائیلی لە یادداشتێکدا هۆکارە ڕاستەقینەکانی هەڵوەشاندنەوەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق بریک ژێنراڵی خانەنشین بووی ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی یادداشتێک سەبارەت بە هۆکارەکانی هەوڵی ترامپ، بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێرشی سەربازی پاگەندەیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نووسی: بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی هێرشی سەربازی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر ئێران، بەهۆی گومانەوە نەبووە، بەڵکوو ئەنجامی لێکدانەوەی وردی مەترسیەکان لە بەرانبەر بەرژەوەندیەکانە. ترامپ کە سیاسەتی خۆی بە پێی بنەمای " ئەمریکا یەکامیەتییە" داناوە، سێ هۆکاری سەرەکی لە بڕیاری خۆی لەبەرچاو گرتووە:

1. بەربەستەکانی توانی ئاسمانی و گۆڕینی دەسەڵات

ترامپ بە باشی دەزانێت کە تەنانەت هێزی ئاسمانی بەتواناش ناتوانێت گۆڕینی سیاسی قووڵ و سەقامگیر پێل بهێنێت. مێژووی پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین نیشانی داوە کە هێرشە ئاسمانیەکان لەوانەیە ژێرخانەکان لەناوببات، بەڵام خەڵک لە دژی هێرشی دەرەکی یەکگرتوو دەکەنەوە. ناوبراو دەزانێت کە تێکشکاندنی دەسەڵات تەنیا لە ناوخۆی ئێرانەوە، لە ڕێگای نائارامیە ناوخۆیەکانەوە، گوشاری ئابوور و بێداری خەڵک، لەوانەیە بێتە دی. هەر ئەو جۆرە کە لە دوو هەفتەی دواییدا بینیمان، ناڕەزایەتیەکانی خەڵک خێرا کەم بووەوە. هێرشێکی سەربازی لەوانەیە بزووتنەوە نارەزایەتیەکان بخنکێنێت و ڕەواییەکی نوێ بداتە دەسەڵاتی ئێران.

2. نیگەرانی کە شەڕی ناوچەیی بەربڵاو

هەر بڕیارێک سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئێران لە سێبەری ئەگەری گەش بوونەوەی پێکدادانی ناوچەیی بەربڵاوە. ترامپ نیگەرانە کە هەر شەڕێکی سەربازی لە دژی ئێران لەوانەیە دزە بکاتە نێو عێراق، لوبنان، سووریا، ئیسرائیل و کەنداوی فارس و ئەمریکا بکێشێنێتە نێو شەڕێکی بێ کۆتایی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ئاوەها سیناریۆیەک، بەڵێنی سەرەکی ترامپ بە دەنگدەران لەسەر ڕێگری لە شەڕی نوێ پێشێل دەکات، تێچووی مرۆیی و دارایی قورس دەسەپێنێت و پێگەی نێودەوڵەتی ناوبراو لاواز دەکاتەوە.

3. سیاسەتی ناوخۆیی، هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی و ڕەوتی لێپرسینەوە

لایەنە ناوخۆییەکان ڕۆڵی گرینگی لە بڕیارەکانی کۆشکی سپی هەیە. بە ڕوانین بە هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی کۆنگرە، ترامپ دەزانێت کە لە دەست دانی زۆرینە لە مەجلیسی نوێنەران، ئامیری یاسایی پێویست بۆ دەسپێکی ڕەوتی لێپرسینەوە لەلایەن پارتی دیمۆکراتەوە خۆش دەکات. شۆکی ئەمنیەتی یان ئابووری، وەکوو زیاد بوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی شەڕ، لەوانەیە دەنگە خۆڵەمێشیەکان بەرەو لای دیمۆکرات ببات.

News ID 58350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha